به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ئۆیل پرایس له یادداشتێکی کورت‌دا باسی له لێکه‌وته و کارتێکه‌ریی گریمانهگراوی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌کان له که‌نداوی فارس به‌بۆنه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مریکاوه دژی ئێران کردووه و نووسیویه‌تی: یه‌ک له لێکه‌وته‌کان هه‌وڵ بۆ گۆڕینی ڕێگای گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه جیهانییه‌کانه.
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری پسپۆڕیی ئۆیل پرایس له یادداشته‌که‌یدا نووسیویه‌تی: به‌رپرسانی عێراق له‌باره‌ی ڕێگای گریمانه‌کراوی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بیریان له گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ تورکیا له ڕێگای هه‌رێمی کوردستان کردۆته‌وه به‌ڵام پێیان وایه که ئه‌م ئایدیا ناڕاستبینانه‌یه.
ئۆیل پرایس زیاتر نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر عێراق نه‌وتی خۆی له ڕێگای هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی تورکیا بگوازێته‌وه ئه‌وا کوردی عێراق براوه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مامه‌ڵه‌یێکی وا ده‌بێت.
ئه‌م گۆڤاره وه‌بیری ده‌هێنێته‌وه که ئه‌م ڕێگایه هه‌ندێک کێشه‌ی هه‌یه و له ئێستادا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی که‌رکووک له ڕێگای هه‌رێمی کوردستان و داهاتی ئه‌و نه‌وته ڕاجیاوازییان هه‌یه و تا ئێستا ده‌وڵه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه له هیچ ڕێگایێک نه‌وتی که‌رکووک به شێوه‌ی دروست بفرۆشێت.
ئه‌م گۆڤاره زیادی ده‌کات: پۆتانسییه‌لی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هێڵی بۆڕیی که‌رکووک- جه‌یهان که له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌گوزه‌رێت نزیکه‌ی یه‌ک میلیۆن به‌رمیله و ئه‌مه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی عێراق به‌س نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment