ئه‌مریکا پڕۆژه‌یێکی نوێ بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌یوه‌ندی‌کردنی پێشمه‌رگه‌ ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌مریکا پڕۆژه‌یێکی نوێ بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌یوه‌ندی‌کردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاراسته‌ کردووه‌.

کوردپرێس:

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: سه‌رباری ڕاگرتنی مه‌شقی ئه‌مریکا به‌ هێزی ‌پێشمه‌رگه‌ به‌ڵام پڕۆژه‌ی چه‌کسازی و مۆدێڕن‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ به‌رده‌وامه‌.

جه‌بار یاوه‌ر ڕاشی‌گه‌یاند: "ئه‌مریکا پڕۆژه‌یێکی نوێ بۆ یه‌کخستنی سیسته‌می گه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده ‌کردووه‌ و پڕۆژه‌که‌ش بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ی سیسته‌می په‌یوه‌ندی کردنی ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌یه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه‌: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشتر جۆره‌ھا سیسته‌می په‌یوه‌ندیکردنی بۆ ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه ‌و وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یه‌که‌کانی خۆی ھه‌بووه ‌و ئه‌مه‌ش جه‌نجاڵیه‌کی له ‌په‌یوه‌ندی کردندا دروست ده‌کرد به‌ڵام له ڕێگه‌ی یه‌کخستنی پڕۆژه‌ی گه‌یاندن ته‌نھا سیسته‌می بێ‌ته‌ل به‌ کار ده‌ھێنرێت و ئاسانکاری بۆ سیسته‌می په‌یوه‌ندی کردن ده‌کات".

به‌رپرسه‌ باڵاکه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشکرای کرد: "له ‌ئێستادا ئه‌مریکا ده‌ستبه‌کار بووه‌ و سه‌رجه‌م ئامێره‌ بێته‌له‌کان بۆ وه‌زاره‌ت دابین ده‌کات، ھاوکات بورج داده‌نێت و خولی ڕاھێنان بۆ به‌کارھێنانی ئامێره‌کان بۆ ھێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌کاته‌وه‌".

جه‌بار یاوه‌ر ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌رچی ئه‌مریکا بڕیاری داوه‌ به ‌شێوه‌یێکی کاتی مه‌شق و ڕاھێنانه‌کانی به ‌پێشمه‌رگه‌ بوه‌ستێنێت به‌ڵام کارکردنی له‌م پڕۆژه‌یه‌دا به‌رده‌وامه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53909

Your Comment

You are replying to: .
captcha