موقتەدا سەدر هێرشەکەی سەر هەولێر ئیدانە دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیامێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەو بۆ هەولێر بڵاو کردەوە و بەتوندی سەرکۆنەی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئەمشەو لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی هێرشکردنە سەر هەولێر نووسیویەتی: "هەولێر لەژێر نیشانە و ئاگری شکستمەندان و خەجاڵەتمەنداندایە، لەژێر پرۆسەی برسیکردندایە، وەکوو ئەوەی کوردەکان عێراقی نەبن. بەڵکوو ئەوان شادەماری عێراقن و بەشێکی جیانەبووەن لە عێراق".

هەروەها نووسیویەتی، "هەولێر چۆکدانادات، تەنیا بۆ میانڕەوی و سەربەخۆیی و سەروەری نەبێت".

News Code 5389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha