نێچیرڤان بارزانی و كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کونسووڵی گشتیی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر کۆ بوویه‌وه‌ و دۆخی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.

کوردپرێس:

ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 19ی ئایاری 2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ستیڤ ڤاگن کونسووڵی گشتیی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا كار و چالاكییه‌كانی كونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌موو ڕوویێكه‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و باشتر بوونیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به ‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه‌ خرانه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی سیاسیی عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرا و له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پوخته‌یێكی ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.

تاوتوێ كردنی دواپێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه‌، دۆخی ئێستای مووسڵ و ده‌وروبه‌ری و‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و هه‌نگاوه‌كانی قۆناغی دوای داعش له‌ بنبڕكردنی بیری توندڕه‌وی و ڕێگری كردن له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و هاوپه‌یمانان و زه‌مینه‌سازیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ‌ زێدی خۆیان لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53787

Your Comment

You are replying to: .
captcha