ڕووداوی هاتوچۆ له‌ مه‌ریوان 3 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی کوردستان- فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ڕێگاوبانی کوردستان ده‌ڵێت: ڕووداوی هاتوچۆ له‌ میحوه‌ری مه‌ریوان- پاوه‌ کوژرانی 3 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ عیسا گه‌وهه‌ری فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ڕێگاوبانی کوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌/ 22ی مانگی گوڵان به‌ هۆی پێکدادانی دوو ئوتۆمبێلی جۆری وانت نه‌یسان و په‌یکان له‌ میحوه‌ری مه‌ریوان- پاوه‌ شوفێری ئۆتۆمبێلی جۆری وانت نه‌یسان و شۆفێر و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری په‌یکان گیانی خۆیانیان له‌ده‌ست دا.

ناوبراو زیادی کرد: کارناسانی پۆلیسی هاتوچۆ هۆکاری ڕووداوه‌که‌یان‌ به‌لاڕێداچوونی ئۆتۆمبێلی جۆری وانت نه‌یسان به‌ره‌و چه‌پ ڕاگه‌یاندووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53646

Your Comment

You are replying to: .
captcha