ساڵحی لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک بەزمانی توركمانی بڵاویكردوەتەوە، ئەگەرچی ئەمڕۆ گوزەرانی هاووڵاتیان سەختە، بەڵام لەسەر هەموو توركمانێک پێویستە ژمارەی منداڵەكانی زیاد بكات، چوونكە پێویستمان بەوەیە ژمارەمان زیاد بكەین.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە پێشودا ژمارەی هەر خێزانێكی توركمانی لە 10 كەس كەمتر نەبووە، بۆیە پێویستە گەنجان هەڵەی ئەوانە دووبارە نەكەنەوە، كە ژمارەی ئەندامانی خێزانەكانیان زیاد نەكردووە.
لەدوای عەرەب و كورد، توركمانەكان سێیەم نەتەوەن لە رووی ژمارەوە لە عێراقدا و لە چەند ناوچەیێک بوونیان هەیە بە تایبەتی لە كەركووک و هەرێمی كوردستان، تائێستاش داتایێكی دروست لەبارەی ژمارەیان بوونی نییە.
سەرچاوە: العهد نیوز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment