810 ئەندامی بیانیی داعش لە عێراق دادگایی کراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عێراق تا ئێستا 810 ئەندامی بیانیی داعشی دادگایی کردووە و دەرفەتیش بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتان دەکاتەوە ئامادەی دانیشتنەکان بن.

کوردپرێس: بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی "القضا" کە رۆژنامەیێکی مانگانەی فەرمییە و لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراقەوە دەردەچێت دادگا لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا زیاتر لە ٨٠٠ تیرۆریستی بیانیی دادگایی کردووە.

لە راپۆرتەکەدا ھاتووە "دادگا لەماوەی ساڵ و نیوێکیدا رێوشوێنی لەدژی ٨١٠ تیرۆریستی بیانی گرتووەتە بەر و ھەڵگری رەگەزنامەی جیاوازبوون و دادوەرەکان ئەوەیان راگەیاندووە کە سەرجەم ئەو تیرۆریستانەی کە تاوانکارییان کردووە لەسەر خاکی عێراق یان پەیوەندییان بە داعشەوە کردبێت بەپێی یاسای بەرنگاربوونەوەی تیرۆری عێراقی سزا دەدرێن".

بەپێی ئامارەکانی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی کە دەستی رۆژنامەکە کەوتووە ژمارەی ئەو کەسانەی لەماوەی ساڵی ٢٠١٨ تا نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ دادگایی کراون و رێوشوێنەکانی دادگەیان بەرامبەر گیراوەتە بەر ٨١٠ کەس بوون و حوکم لە دژی ٥١٤یان دەرچووە و لەنێو ئەمانەدا نێر و مێ ھەن، ھەروەھا ٢٠٢ دۆسییەی تر لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، ئەوە سەرباری ئەوەی ٤٤ تۆمەتبار ھێشتا لەکاتی دادگایی کردندان، ١١ کەسیشیان ھیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساغ نەبووەتەوە.

سەرۆکی دادگای تاوانەکانی تایبەت بە پرسەکانی تیرۆر دادوەر ئەحمەد ئەمیری لەمبارەیەوە رایگەیاندووە: "سەرجەم ئەو کەسانە بەپێی یاساکانی عێراق سزا دەدرێن".

ئەوەشی وتووە "دادگایی کردنی ئەو کەسانە لە بەغدا دەبێت بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتان توانایان ھەبێت ئامادەی دانیشتنەکانی دادگا ببن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53588

Your Comment

You are replying to: .
captcha