بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ پێنجشەممە 9ی 5ی 2019، لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی، پێشوازی لە شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كرد كە پێكهاتبوو لە دەیڤید ساترفیڵد جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وەكالەت و جووی هوود جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ ڤیگن كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و جەنەڕاڵ پاول لاكامێرا بەرپرسی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانی دژی داعش.
لەو دیدارەدا، بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و شاندی میوان ئەوەی دووپات كردەوە كە باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمی كوردستان دایە.
دوایین گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی داعش تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو و هەردوو لا جەختیان لەوە كردەوە كە هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش هێشتا هەر ماوە و مەترسییە بۆ ئاساییشی عێراق و سووریا و ناوچەكە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment