به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا به‌ربانگی له‌گه‌ڵ خوێندکارانی زانکۆی به‌رگریی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته کرده‌وه و له گوتارێکدا گوتی: ''ئێوه بوون که به سه‌رکه‌وتنه‌کانتان له باکووری عێراق و له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون و قه‌ڵغانی فورات و له ئیدلب جیهانتان سه‌رسام کرد. ئێستا له ماوه‌یێکی نزیکدا هه‌ر ئێوه ده‌بن که مه‌نبه‌ج و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات له ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌کان پاک ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر ئێوه ده‌بن که قه‌ندیل و شنگال به سه‌ر ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز ده‌ڕووخێنن."
ناوبراو له درێژه‌ی لێدواکانیدا گوتیشی: به به‌کارهێنانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن وڵاتمان گه‌مارۆ بده‌ن و مافی به‌کارهێنانی زه‌وین، ده‌ریا و ئاسمانمان لێی بسێنن. گه‌وره‌ترین هێزی ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره کارانه سوپای قاره‌مانی ئێمه‌یه. له ماوه‌ی 35 ساڵی ڕابردوودا ئه‌وه سوپای تورکیا بوو که ته‌نگی به گرووپه تیرۆریستییه‌کان هه‌ڵچنی. ئێمه درێژه به داپه‌ڕه ئاسنینه‌کانمان ده‌ده‌ین و له به‌رانبه‌ر ده‌ستدڕێژی بۆ سه‌ر بستێک له خاکی سنووره‌که‌مان ده‌وه‌ستینه‌وه.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment