کوردپرێس:
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 5ی ئایاری 2019 هه‌ریه‌که له فراکسیۆنه‌کانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و فراکسیۆنی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاویان کردووه که پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌غدا هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌کان و هیچ بایه‌خێک به به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی کوردستان نادات.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: "ده‌مانه‌وێت به ڕاشکاوی ڕای گشتی ئاگادار بکه‌ینه‌وه که پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌غداد ھیچ بایه‌خێک بۆ پاراستن و ته‌ئمین کردنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی کوردستان دانانێت و له بری ئه‌وه ھه‌موو ھێزی خۆی بۆ دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی حزبی ته‌رخان کردووه ئه‌گه‌ر به نرخی په‌رت کردن و دروست کردنی ناکۆکیش بێت له نێوان فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان".
فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه کردووه که ده‌یانه‌وێت به ڕاشکاوی ھه‌مووان له‌و سیاسه‌ته‌ی پارتی دیموکرات ئاگادار بکه‌نه‌وه و هه‌ر ئه‌نجامێکی خراپیشی لێ بکه‌وێته‌وه پارتی لێی به‌رپرسیاره.
ئه‌م هه‌واڵه له ئێن ئاڕتی وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment