سکرتێری گشتیی ئۆپێک: بڕیاری تاکەلایەنە دژبە ئێران کاریگەریی نابێت

بەشی ئێران- سكرتێری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت رایگەیاند كە ئەستەمە ئێران لە بازاڕی نەوت بسڕێتەوە و ھەوڵدەدەن پرسی نەوت لە ئۆپێک لە دەرەوەی سیاسەت بەڕێوە ببەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد باركیندۆ لە میانی بەشداری كردنی لە پێشانگای نەوتی نێودەوڵەتی لە تاران رایگەیاند: "ئۆپێک سیاسەتی تاكلایانە بەكارناھێنێت و وتیشی: "لەوەتەی دامەزراندنی ئۆپێک نزیكەی 60 ساڵە رووبەڕووی كێشەی جۆراوجۆر بووینەوە. یەكێتی لە نێو ریزەكانی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک ھاوكار بووە لە چارەسەركردنی كێشەكان. ئەگەر بتوانی ئەو یەكێتییە بپارێزین ئەوا دەتوانین كێشەكان چارەسەر بكەین.

سكرتێری گشتیی رێكخراوی وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت وتیشی: بۆ چارەسەركردنی پرسی ئێران لەسەر ئاستی وەزیران و سكرتاریەتی ھەوڵی خۆیان داوە و سڕینەوەی ئێران لە بازاڕی نەوت ئەستەمە. كێشەكانی ئێران نەک تەنها ئەو وڵاتە بەڵكوو كاریگەری لەسەر گشت ئۆپێک ھەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53455

Your Comment

You are replying to: .
captcha