بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ڕابردوو فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش جەختی لە پاڵپشتی کردن لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (HSD) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کردەوە.
فەرماندەیی هاوپەیمانان لە لاپەڕی خۆی لە فەیسبووکدا نووسی: «ئێمە بەڵێنمان داوە بە پشتگیری کردن لە هێزەکانی سووریا دیموکرات کە هاوبەشی ئێمەن لە باکووری سووریا».
لە بەیاننامەکەدا هەروەها هاتووە SDF بەردەوامە لە پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی دانیشتووانی ناوچەکەدا.
Your Comment