زیاتر له‌ 50 براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل ناڕه‌زایی به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان ده‌رده‌بڕن

به‌شی تورکیا- زیاتر له‌ 50 براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ناڕه‌زایی به‌ گۆشه‌گیریی درێژخایه‌نی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌ له‌ دوورگه‌ی ئیمرالی ده‌رده‌بڕن و داوای کۆتایی‌هێنان به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زیاتر له‌ 50 براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌کان له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ناڕه‌زایی به‌ گۆشه‌گیریی درێژخایه‌نی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که‌ له‌ دوورگه‌ی ئیمرالی ده‌رده‌بڕن و ڕای‌ده‌گه‌یێنن: ئێمه‌ براوه‌کانی خه‌ڵاتی نۆبێل له‌ بواره‌ جۆراوجۆره‌کان داوا له‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا و کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی ده‌که‌ین که‌ له‌م دۆخه‌ دژواره‌دا دانووستان و گفتوگۆ ده‌ست پێبکه‌ن بۆ کۆتایی‌هێنان به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و زیندانییانی سیاسیی دیکه‌ له‌ زیندانه‌کانی تورکیا.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا براوه‌کانی خه‌ڵاتی نۆبێل پشتیوانیی خۆیانیان له‌ له‌یلا گۆڤه‌ن په‌رله‌مانتاری تورکیا ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ 171 ڕۆژه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و ته‌ئکید کراوه‌ته‌وه‌: ئێمه‌ پشتیوانیی خۆمان له‌ له‌یلا گۆڤه‌ن په‌رله‌مانتاری کوردی تورکیا ڕاده‌گه‌یێنین. ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ کورد و سه‌دان چالاکوانی سیاسیی کورد له‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ده‌ربڕین به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و باری ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ نێوان واژۆکه‌رانی به‌یاننامه‌که‌دا ناوی جوودی ڤیلیامز، دزمۆند تۆتۆ، ئادۆلفۆ پرز ئێسکۆیفل، ماریۆ واگاس لوسا، ف. و. دکلرک و... ده‌بینرێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53360

Your Comment

You are replying to: .
captcha