بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له بینای سه‌رکونسوڵگه‌ری له کۆنفرانسێکی میدیاییدا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی راگه‌یاندنه‌کان و که‌ناڵه تهلهڤزیۆنیهکانی ههرێمیکوردستان، ئاماژه‌ی به به‌ڕێوه‌چوونی یه‌که‌مین پێشانگای تایبه‌ت و پسپۆڕی کۆماری ئیسلامی ئێران له که‌رکوک کرد که بڕیاره 8 تاکوو 12ی ئازار له شوێنی "سوق المرکزی کرکوک" به‌ڕێوه‌بچێت.
شووشتەری له‌م باره‌یه‌وه رایگه‌یاند که زیاتر له 50 کۆمپانیای به‌توانای ئێرانی له چوارچێوه‌ی 10 گروپی کاڵای جیاوازدا کاڵاکانیان له‌م پێشانگایه‌دا ده‌خه‌نه‌ڕوو.
ناوبراو راشیگه‌یاند که مهراسیمیکردنهوهی ئه‌م پێشانگایه له کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌مه 9ی ئازار به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی پارێزگای که‌رکووک، به‌شێک له چالاکانی ئابووری عێراق و ههرێمیکوردستان و چه‌ندین میوان له به‌غداوه بکرێته‌وه.
سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌بارەی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیه‌کانی نێوان ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و ههرێمیکوردستانی رایگه‌یاند که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن و به ره‌چاوکردنی دروست کردنی پهیوهندیهاوسهنگ و دوولایه‌نه‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات، باسی له زۆربوونی هه‌نارده‌ی عێراق بۆ ئێران و هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عێراق کرد له ماوه‌ی ساڵی ئێستای کۆچی هه‌تاوی دا.
Your Comment