پارێزگاری کوردستان هۆکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری سه‌رکۆمار بۆ پارێزگا ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی کوردستان- شه‌وی ڕابردوو ده‌نگۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری سه‌رکۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوردستان له‌ تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو کرایه‌وه و ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئه‌مڕۆ‌ پارێزگاری کوردستان هه‌واڵه‌که‌ی پشتڕاست کرده‌وه‌ و هۆکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ دۆخی که‌شوهه‌وا گه‌ڕانده‌وه‌.

کوردپرێس:

ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان بڵاو کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 23ی نیسانی 2019/ 3ی گوڵانی 1398 به‌همه‌ن مورادنیا وێڕای ده‌ستخۆشی و داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵک به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوردستان گوتی: سه‌فه‌ری سه‌رکۆماری ئێران بۆ پارێزگا به‌ بۆنه‌ی بارودۆخی خراپی که‌شوهه‌وا و پێشبینیی ئیداره‌ی که‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ باران‌بارین و دابه‌زینی 4 بۆ 8 ده‌ره‌جه‌یی پله‌ی گه‌رما هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و له‌ ماوه‌یێکی دیکه‌دا ئه‌نجام ده‌بێت.

شایانی باسه‌؛ بڕیار بوو سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 4ی گوڵانی 1398 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران سه‌ردانی پارێزگای کوردستان بکات و به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ ژماره‌یێک لافیته‌ی به‌رفراوان له‌ شاره‌کانی پارێزگا هه‌ڵواسرابوون و زۆربه‌ی ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ ئه‌نجام درابوو به‌ڵام به‌ بۆنه‌ی خراپبوونی دۆخی که‌شوهه‌وا سه‌فه‌ره‌که‌ دوا خرا.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53272

Your Comment

You are replying to: .
captcha