کوردپرێس:
ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان بڵاو کرده‌وه که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2019/ 3ی گوڵانی 1398 به‌همه‌ن مورادنیا وێڕای ده‌ستخۆشی و داوای لێبوردن له خه‌ڵک به بۆنه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوردستان گوتی: سه‌فه‌ری سه‌رکۆماری ئێران بۆ پارێزگا به بۆنه‌ی بارودۆخی خراپی که‌شوهه‌وا و پێشبینیی ئیداره‌ی که‌شناسی سه‌باره‌ت به بارانبارین و دابه‌زینی 4 بۆ 8 ده‌ره‌جه‌یی پله‌ی گه‌رما هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و له ماوه‌یێکی دیکه‌دا ئه‌نجام ده‌بێت.
شایانی باسه؛ بڕیار بوو سبه‌ی چوارشه‌ممه 4ی گوڵانی 1398 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران سه‌ردانی پارێزگای کوردستان بکات و به‌و بۆنه‌شه‌وه ژماره‌یێک لافیته‌ی به‌رفراوان له شاره‌کانی پارێزگا هه‌ڵواسرابوون و زۆربه‌ی ئاماده‌کارییه‌کانی ئه‌م سه‌فه‌ره ئه‌نجام درابوو به‌ڵام به بۆنه‌ی خراپبوونی دۆخی که‌شوهه‌وا سه‌فه‌ره‌که دوا خرا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment