کوردپرێس:
په‌روین نووری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پێشووی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و ڕووپێوه‌ی له عێراقدا کراوه سه‌رووی 300 شوێن ھه‌ن که گۆڕی به‌کۆمه‌ڵیان تێدایه و زۆربه‌ی گۆڕه‌کانیش ھی قوربانییانی کوردن ھه‌ر له ئه‌نفالی بارزانییه‌کانه‌وه بگره تا گه‌رمیان و جافایه‌تی و تۆپزاوه و ئه‌و 300 ناوچه‌ی گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ به‌شێکیان کاریان تێدا کراوه و به‌شێکی زۆریشیان ھێشتا ماون و کاریان له‌سه‌ر نه‌کراوه."
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان ده‌شڵێت: "ھه‌ر ناوچه‌یێک له‌وانه‌یه زیاتر له گۆڕێکی تێدا بێت چوونکه ناوچه ھه‌یه 10 گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی تێدایه، ده‌شتی بۆسه‌یه و نوگره سه‌لما پڕن له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی قوربانییانی کورد چوونکه تا ئێستا 2600 ڕۆفات گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ ھه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه‌ش دڵۆپێکه له ده‌ریایێک."
نووری گوتیشی: "له ساڵی 2013 به دوو تیم سه‌ردانی ناوچه‌کانی عێراقمان کرد و بۆمان ده‌رکه‌وت شوێن ھه‌یه چه‌ندین گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی تێدایه، پێویسته ھه‌موو ھه‌وڵێک بدرێت و ئه‌رکی ھه‌ر دوو حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان و فیدڕاڵه کار بۆ ئاشکراکردن و ھه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی قوربانییانی جینۆسایدی کورد بکه‌ن."
په‌روین نووری ڕوونی کرده‌وه: "به‌پێی ئه‌و گۆڕانه‌ی ھه‌ڵدراونه‌ته‌وه و ڕۆفاتهکانی له ساڵانی ڕابردوو گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ کوردستان به‌شێکیان پێشتر گوله‌باران کراون، ئینجا وه‌ژێر خاک نراون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌وانه‌ی زۆر له ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌کان مابوون، لاشه‌ی شه‌ھیده‌کان شوێنی پێکانیان پێوه دیار بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆفات ھه‌بوون جێگه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانی پێوه بوو و له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا شه‌ھید کرابوون، به‌شێکی دیکه‌ی قوربانییان ده‌ست و چاویان به‌سترابوو، له‌وانه‌یه ھه‌ر به پشدێنی خۆیانه‌وه شه‌ھید کرابن، ھه‌شه زینده به‌چاڵ کراون، ھه‌مووی تێدایه ئیدی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس به زۆر شێوه‌ی دڕندانه کوردی له‌نێو بردووه."
شایانی باسه؛ ڕۆژی 12ی 4ی 2019 پارێزگاری موسه‌ننا له باشووری عێراق هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوانی له ناوچه‌یێكی بیابانی پارێزگاكه ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه دا: "ئه‌و گۆڕه زیاتر له 300 براده‌ری کورد تێدا زینده به‌چاڵ كراوه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment