فیلەسۆفی فەڕەنسی: مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ کورد نموونەیێکە لە عەقڵییەتی نەشیاوی ئەم وڵاتە

بەشی جیهان- برنارد هانری لۆی دەڵێت سەرەڕای ئەمەی کە کوردەکان یارمەتیی ئەمریکایان لەشەڕی داعش دا، واشنتن پشتگیریی لە داخوازییەکانی ئەوانی نەکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، برنارد هانری لۆی فیلەسۆفی فەڕەنسی کتێبێکی لەبارەی دۆخی ئێستای ئەمریکا هەمبەر زلهێزانی دیکەی دونیا لەژێر ناوی ئیمپراتۆر و پێنج شانشینەکە نووسیوە. ناوبراو لە کتێبەکەیدا دۆخی ئێستای کورد وەکوو نموونەیێک بۆ عەقڵییەتی نەشیاوی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دێنێتەوە.

هانری لۆی کتێبەکەی بە چیرۆکی کوردەوە دەست پێدەکات و هەر بەو تەوەرەشەوە کۆتایی پێدێنێت. ناوبراو ئاماژە بە هاوپەیمانیی ئەمریکا و کوردەکان بەتایبەت کوردی عێراق دەکات و ئەنجامی ئەم هاوپەیمانێتییە بۆ کوردەکان بە ڕووخێنەر وەسف دەکات.

ئەم فیلەسۆفە فەڕەنسیە لە کتێبەکەیدا دەنووسێت کوردەکانی عێراق تەڤڵی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژە داعش بوون بەم هیوایە کە واشنتن پشتگیرییان بکات بەتایبەت لە پرسی سەربەخۆییدا بەڵام هیچ کات ئەمە ڕووی نەدا.

برنارد هانری لۆی دەشنووسێت: " کورد هەوڵی زۆری دا کە ئەمریکا و سیاسەتوانانی ئەورووپی لەگەڵ خۆی هاوڕا بکات بەڵام لە ماجەرای هەوڵی حکوومەتی عێراق بۆ کونترۆڵ کردنەوەی ناوچە کێشەلەسەرەکان لەوان کەرکووک، ئەمریکا تەنانەت وشەیێکی بۆ پشتگیری کردن لە کورد نەدرکاند".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53036

Your Comment

You are replying to: .
captcha