بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەربارەی لێدوانەكانی سەرۆک كۆماری توركیا، كە رایگەیاندبوو، توركیا بۆ چارەسەركردنی كێشەی سووریا، لە دانووستاندایە؛ ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە) رایگەیاند: توركیا بەشێک لە كێشەكانە و نەک چارەسەر.
ساڵح موسلیم، بە تەلەفیزیۆنی كوردستان24ی گوت: "ماوەی 7 ساڵە توركیا بووەتە ئاستەنگ بۆ چارەسەری كێشەی سیاسی سووریا. ھیوادارین گەلی كورد و تورک بەو جۆرە لێدوانانە باوەڕنەكەن".
ھەر پەیوەست بە لێدوانەكانی ئەردۆغان ساڵح گەدۆ، سكرتێری پارتی چەپی كورد لە سووریا دەڵێ: "لێدوانەكانی ئەردۆغان تەنھا پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردنە، ئەگەرنا توركیا ناتوانێت كێشەی سووریا چارەسەر بكات، بەڵكو كێشەی سووریا بە رێككەوتنی ئەمەریكا و رووسیا چارەسەر دەكرێت".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment