بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، بەرهەم ساڵح و فێدریکا مۆگێرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوە و ئاسایشی یەکێتی ئەورووپا کۆ بوونەتەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و یەکێتی ئەورووپا و چۆنیەتی بەرەوپێش بردنیان لەگشت بوارەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابوریدا کردوە.
نووسینگەکە ئاماژە بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا بەشداری کردنی یەکێتی ئەورووپا لە پشتیوانی کردن و پەرەپێدان و مەشق پێکردنی و پڕ چەک کردنی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق تاوتوێ کراون.
بەپێی راگەیێندراوەکە، سەرۆک بەرھەم لە دیدارەکەدا رۆڵی کاریگەری یەکێتی ئەورووپا کە پێ ھەڵدەستێت لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق بەرزنرخاند، ھەروەھا باسی لە ھاریکاری کردنی وڵاتانی ئەورووپا کرد لەبەدەست ھێنانی سەرکەوتن و بەشداری و پشتگیری لە بواری مرۆیی و بارو گوزەرانی ئاوارەکاندا.
هاوکات لایخۆیەوە فێدریکا مۆگێرینی ئامادەیی یەکێتی ئەورووپای بۆ بەھێزکردنی ھاریکاری لەگەڵ عێراق لەگشت بوارەکاندا و بەشداری کردنی یەکێتی ئەورووپای لە ئاوەدان کردنەوەی شارە ئازادکراوەکاندا دەربڕیوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment