هۆشداری لە ڕوودانی لافاو لە عێراق ​دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی بارانبارینى زۆر و بەردانەوەى ئاوی بەنداوی موسڵ، عێراق هۆشداری لە بەرزبوونەوەى ئاستى ئاوی دیجلە و ڕوودانی لافاو لە حەوت پارێزگای وڵاتەکە دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال عادلی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق ڕایگەیاندووە بە هۆی ئەو ڕێژە بارانبارینە زۆرەى کە لە ئێران و تورکیا و هەروەها ناوخۆی عێراق دەبارێت بڕێکی زۆری ئاو دێتە ناو ڕووبار و زێیەکانی عێراق کە پێشتر نمونەی نەبووە و مەترسی لافاو لە چەندین پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراق دروست دەبێت.

جەمال عادلی ئەوەشی وتووە، شارەکانی بەسرە و واسیت بە پلەى یەکەم و پێنج پارێزگای تری سەر دیجلە و فورات مەترسی لافاویان لەسەرە.

ئەو وەزیرە وتووشیەتی، بەشێک لەو زێیانەى کە چەندین ساڵە وشکیان کردووە لە ئێستا هەزاران مەترسێجا ئاویان لە ماوەیێکى کەمدا دێتە سەر ئەمەش کێشە بۆ ڕێگاکانی هاتوچۆ دروست دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەپۆلێکى بارانبارینی چڕ ڕووی لە وڵاتانی عێراق و ئێران و تورکیا کردووە و لە هەرێمی کوردستانیش بەهۆی مەترسی لافاوەوە دەوامی زۆربەى ناوەندەکانی خوێندن کراوەتە پشوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52831

Your Comment

You are replying to: .
captcha