به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یانـد: به‌م زووانه په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه و یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم هه‌موار ده‌کرێته‌وه.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: "له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆداین و ئاماده‌كاری ده‌كرێـت تا به‌م زووانه دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجـام بدرێـت و كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ش هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێت."
ئومێد خۆشناو گوتیشی: "بۆ نه‌هێشتنی خانه‌نشینیی په‌رله‌مانتاران و پله‌باڵاكان و چـاكسازی له په‌رله‌مان و له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان، فراكسیۆنی پارتی به هه‌موو شێوه‌یێک پشگیریی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه، هاوكات بـه پڕۆژه‌ی گرینگ كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن. له ئێستادا پڕۆژه‌ی چاكسازی و خانه‌نشینیی پله‌باڵاكان كۆده‌نگیی زیاتری فـراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی له‌سه‌ره و ئه‌مه‌ش واده‌كات پـرسی چاكسازی خێراتر و گرینگتر كاری له‌سه‌ر بكرێـت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment