یەفغانستان
-
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران:
ئۆکراینا قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە/ئێمە دژی جەنگین و دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی بێت
بەشی ئێران- ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئۆکراینا ڕایگەیاند ئۆکراینا قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکایە و ئێمە دژی جەنگین دەمانەوێت ئەم شەڕە کۆتایی بێت.
-
نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە کوردپرێسی ڕاگەیاند:
مانەوەمان بە ئامادەبوونی ئەمریکا لە سووریا نەبەسراوەتەوە
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: جەخت کردنی فەرماندەی سێنتکام لەکاتی کۆبوونەوە لەگەڵ ژەنراڵ کۆبانیدا بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا، شتێک لە ئیرادەی ئێمە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانمان کەم ناکاتەوە و ئێمە بوونی خۆمان بە ئامادەبوونی ئەمریکا نەبەستووەتەوە.
-
چاودێری پرسەکانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا:
پاش پرسی کشانەوەی ئەمریکا، تەعامولی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا و دراوسێکان بەشێوەیێکی بەرچاو زیادی کردووە
بەشی جیهان- جوێل وینگ بڕوای وایە بە ئاوڕدانەوە لە ئەگەری کشانەوەی بەتەواێتیی ئەمریکا لە عێراق، دەبێت بڵێین حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێوەیێکی بەرچاو تەعامولی لەگەڵ بەغدا و دراوسێکان زیاد کردووە.
-
ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی PYD بۆ کوردپرێس:
ئێمە پشتمان بە خەڵکەکەمانەوە بەستووە، نەک ئەمریکا
بەشی سووریا- ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک دەڵێت: ئێمە دەزانین کە هێزە بیانییەکان مانەوەیان لە ناوچەکەدا کاتییە و کاریگەریی لەسەر هەندێک بابەت هەیە، بەڵام لە کۆتاییدا خەڵکی سووریان کە دەتوانن پێکەوە ڕێککەون و چیدی پێویستیان بە هێزی بیانی نەبێت.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی کورد لێکیدایەوە:
تەنگەژەکانی بەردەم هەرێمی کوردستانی عێراق
بەشی جیهان- بیلال وەهاب دەڵێت مەرگی پێشەنگانی سیاسیی کورد، پڕۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ نەوەی داهاتوو، هێرشی مووشەکیی سەر هەولێر، بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کە تێڕوانی سیاسیی جیاوازیان هەیە و ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە تەنگەژە سەرەکییەکانی بەردەم هەرێمی کوردستانی عێراقن.
-
شرۆڤەکارێکی پرسی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
جۆ بایدن لەنێوان کورد و تورکیا، پەیوەندیی لەگەڵ ئەنقەرە هەڵدەبژێرێت
بەشی جیهان- ئەلکساندر مەک کیور دەڵێت: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هاوشێوەی سەرکردەکانی پێشووی ئەمریکا هەنگاو هەڵدەگرێت و پەیوەندی لەگەڵ تورکیا ناکاتە قوربانیی پرسی کورد.
-
فارن پالسی:
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خۆی بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ئامادە دەکات
بەشی جیهان- نیل قیلیام لە گۆڤاری فارن پالسیدا دەنووسێت: ژمارەیێکی زۆر کەم لە بەرپرسانی ئەمریکی مانەوە لە سووریا لەبەرژەوەندیی وڵاتەکەیاندا دەبینن و واشنتن ڕێگری ناکات لە هەوڵدانی وڵاتانی عەرەبی بۆ قبووڵ کردنی دووبارەی دیمەشق کە ئەمەش بەواتای گۆڕینی سیاسەتی ئەمریکا لەبارەی سووریا و ئەگەری کشانەوەی 900 هێزی ئەو وڵاتەیە لە سووریا.
-
سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
کوردەکان وانە لە مێژوو وەرناگرن!
بەشی سووریا- سەرۆکی پارتی یەکێتیی لیبراڵی کوردستانی سووریا دەڵێت: نابێت داوا لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بکەی لە شەڕی داعش و هێرشی وڵاتانی ناوچەکەدا پشتگیریت لێبکەن و هاوکات دژی بیری سەرمایەداری بوەستیتەوە و وڵاتانی لایەنگری کاپیتالیزم بەدوژمن بزانیت.
-
یەکەمین کاروانی سەربازانی تورکیا، ئەفغانستانی بەجێهێشت
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەستپێکردنی کشانەوەی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.
-
واشنتن ئیگزامینێر:
هاوکات بە سەرقاڵبوونی ئەمریکا بە ئەفغانستانەوە، تورکیا هێرشەکانی لە دژی کوردەکان چڕ کردۆتەوە
بەشی جیهان- گۆڤاری واشنتن ئیگزامینێر دەنووسێت: حکوومەتی تورکیا لە کاتێکدا کە ئەمریکا گیرۆدەی پرسی کشانەوەی لە ئەفغانستانە هێرشەکانی لە دژی کوردەکان لە عێراق و سوویا زیاتر کردۆتەوە.
-
گەندەڵی دەتوانێت مەترسیێکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان دروست بکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت بە کەمی 50% داهاتی هەرێمی کوردستان ناگەڕێتەوە بۆ حکوومەت و ئاستە لە گەندەڵی دەتوانێت مەترسیێکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان دروست بکات.
-
بەئاوڕدانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، ئێستا کورد لە هەموو ساتێک زیاتر پێویستی بە یەکڕیزییەی
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی سەبارەت بەو بەراوردکارییەی لە نێوان ئەفغانستان و هەرێمی کوردستان دەکرێت وتی بەئاوڕدانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، کورد ئێستا لە هەموو ساتێک زیاتر پێویستی بە یەکڕیزییەی.
-
نوێنەری پەیەدە لە بەڵکان تایبەت بۆ کوردپرێس:
ئامادەبوونی ئەمریکا لە کوردستان سووریا سەمبۆلیک و سنووردارە
بەشی سووریا- نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە باڵکان ڕایگەیاند: سەربازانی ئەمریکی تەنها بۆ پشتگیریی سیاسی و بەشێوەیێکی سەمبۆلیک لە کوردستانی سووریان و ژمارەشیان زۆر کەمە.
-
رهجهب تهیب ئهردۆغان:
پێشوازی دەکەین لە پهیامهكانی تالیبان بۆ بهرقهرار كردنی ئارامی له ئهفغانستان
بەشی تورکیا- ئەردۆغان ڕایگەیاند پێشوازی دەکەین لە پهیامهكانی تالیبان بۆ بهرقهرار كردنی ئارامی له ئهفغانستان و بۆ دابین کردنی ئەمنییەتی تورکەکان لە ئەفغانستان هەوڵ دەدەن.