عەبدولمەهدی و جێگری ترەمپ لەبارەی قۆناغی پاش داعش گفتوگۆیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مایک پێنس جێگری سەرۆكی ئەمەریكا و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییێکی تەلەفۆنیدا باسیان لە شەڕی تیرۆر و قۆناغی پاش نەمانی داعش كرد.

کوردپرێس:

مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمەریكا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نوسیوویەتی، لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە تەلەفۆن قسەی كردووە و باسیان لە شەڕی تیرۆر كردووە و جەختیشی لەسەر بەردەوامیی واشنتن بۆ ھاوكاری­كردنی سەربازیی عێراق كردەوە.

ھەروەھا پێنس ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەمەریكا لەسەر یارمەتیدانی پێكھاتەكانی كریستیان و ئێزیدیی عێراق بەردەوام دەبێت، كە زۆریان بەدەست رێكخراوی داعشەوە چەشتووە.

*لە میدیا عێراقییەکان وەرگیراوە

News Code 52657

Your Comment

You are replying to: .
captcha