دەروازەی سنووری پەروێزخان بە ڕووی تەنکەرە نەوەتەکاندا داخرا

بەشی کرماشان- قایمقامی قەسر شیرین ڕایگەیاند بە بۆنەی پشووەکانی نەورۆزەوە هاتوچۆی تەنکەرە نەوتەکان لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە قەدەغە کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس مورادعەلی تاتار قایمقامی شاری قەسرشیرین لەو بارەیەوە ڕایگەیاند قەدەغەی هاتوچۆی تەنکەرە نەوتەکان لە ڕۆژی 26ی ڕەشەمە بەرانبەر 17ی ئادارەوە دەستی پێکردووە و تا ڕۆژی 5ی خاکەلێوە بەرانبەر بە 25ی ئادار بەردەوام دەبێت.

قایمقامی قەسرشیرین زیادی کرد: ڕێنمایی و گشتاندنی پێویست ئاراستەی لایەنە پێوەندیدارەکان و هەروەهاش گومرگی پەروێزخان کراوە و بەو پێیەش ئاڵوگۆڕی سووتەمەنی بە گوێرەی کاتی دیاریکراو لە ڕێنماییەکەدا قەدەغە دەبێت.

ناوبراو گوتیشی هۆکاری دەرکردنی ئەو ڕێنماییە ئەوەیە ئاسانکاری بۆ ئەو گەشتیارە ئێرانی و عێراقییانە بکرێت کە لە خاڵی سنووری پەروێزخانەوە هاتوچۆ دەکەن.

تاتار ئەوەشی ڕوون کردەوە ڕۆژی 5ی خاکەلێوە (25ی ئادار) قەدەغەی هاتوچۆی تەنکەرەکان هەڵدەگیرێت بەڵام ڕۆژی 8ی خاکەلێوە (28ی ئادار) دیسانەوە ڕێنمایی بۆ قەدەغەی هاتوچۆی تەنکەرەکان دەردەکرێت و سنووری پەروێزخان تا ڕۆژی 15ی خاکەلێوە واتا 4ی نیسان بەڕووی تەنکەرە نەوتەکاندا دادەخرێتەوە.

قایمقامی قەسرشیرین ئاشکراشی کرد ڕۆژانە 500 تەنکەری نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بە دەروازەی سنووری پەروێزخاندا تێدەپەڕن و نەوتی هەرێمی کوردستان دەگەیێننە بەندەرەکانی باشووری ئێران.

News Code 52649

Your Comment

You are replying to: .
captcha