سێ ئەندامی دیکەی هەدەپە بەبۆنەی مانگرتن لە خواردن دەستگیر کران

بەشی تورکیا- پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر بارەگای پارتی دیموکراتیکی گەلان لە پارێزگای دیاربەکر و سێ کەس لە ئەندامانی ئەم حزبەی کە بەبۆنەی پشتگیری کردن لە لەیلا گۆڤەن مانیان لە خواردن گرتبوو دەستگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش درێژەدا بە مانگرتن لەلایەن لەیلا گۆڤەن-ەوە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە گۆشەگیر کردنی ئوجەلان لە زیندانی ئیمرالی، مانگرتنی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردی تورکیا بۆ پشتگیری لە گۆڤەن پەرەی سەندووە و پۆلیسی تورکیاش دەستی داوەتە دەستگیر کردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی.

هەر بەم بۆنەوە هێزەکانی پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە پارێزگای دیاربەکر و سێ ئەندامی ئەم حزبەیان کە بۆ پشتگیری لە گۆڤەن مانیان لە خواردن گرتبوو دەستگیر کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێزی پۆلیسی دیاربەکر ئەمڕۆ کاتژمێر 07.30 بەکاتی تورکیا هەڵیان کوتایە سەر بارەگای هەدەپە و سێ کەس لە مانگرتووانیان دەستگیر کرد.

پێشتر پۆلیسی تورکیا 7 کەس لە ئەندامانی هەدەپە-ی دەستگر کردکە پشتگیریی لەیلا گۆڤەنیان کردبوو و دادوەری دۆسیەکەیش حوکمی زیندانی بەسەریاندا سەپاند.

سەرچاوە: CNN TURK

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52562

Your Comment

You are replying to: .
captcha