هدیه یووسف هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ماندووبوونی گه‌لی سووریا له شه‌ڕ و توندوتیژی کرده‌وه و گوتی: خه‌ڵکی ئێمه داوای جێبه‌جێ‌کرانی سیسته‌مێکی فیدڕاڵی ده‌که‌ن. ئێمه چێتر بۆ سووریای پێش شه‌ڕ ناگه‌ڕینه‌وه و گه‌لی سووریا بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی خۆیان ده‌ده‌ن.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌ر بڕیارێک له‌سه‌ر داهاتووی سووریا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکه‌وه ده‌گیردرێته‌به‌ر. خه‌ڵکی ئێمه له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بڕیاریان دا که سیسته‌مێکی دیموکراتیک دابمه‌زرێنن و هه‌موو هه‌وڵ و توانای خۆیان بۆ ئه‌و ئامانجه ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
هدیه یووسف جه‌ختی کرده‌وه: سیسته‌مێک که ئه‌مڕۆ ئێمه له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جێبه‌جێی ده‌که‌ین، ئه‌و پۆتانسییه‌له‌ی هه‌یه که له دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریاش جێبه‌جێ بکرێت.
هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵیزمی کوردستانی سووریا ئاماژه به پێشڕه‌وی هێزی سوپای سووریای دیموکرات له دێره‌زوور ده‌کات و ده‌شڵێت: ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نیی ڕه‌قه و دێره‌زوور کاره‌کانیان ده‌ست پێکردوووه و ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که بیانه‌وێت ده‌توانن بێنه ڕیزی سیسته‌می فیدڕاڵیی باکووری سووریاوه.
هدیه یووسف جه‌ختی کرده‌وه: پاککردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات کۆتایی پێهاتوووه و ئێمه تواناکانمان بۆ پاککردنه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچه‌یه خستۆته‌گه‌ڕ به‌ڵام قۆناغی پاش داعشه زۆر گرنگه و ده‌بێ زه‌مینه بۆ ده‌ست‌پێکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییی خه‌ڵک فه‌راهه‌م بکه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment