مەسعوود بارزانی و شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون جەخت لە پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازییی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون بە سەرۆكایەتی ڕەیان كلدانی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەدا کە ڕۆژی یەكشەممە 27ـی شوباتی 2022 بەڕێوەچوو بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارە جەخت لە بایەخی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی پێكهاتەكانی عێراق و هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی نێوانیان كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارە شاندی میوان پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە پاڵپشتی كردنی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان هەبوو.

News Code 5254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha