بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی هەینی 8-3-2019، دادگای بەلجیکا رەتی کردەوە زیاتر لە 36 کەسایەتیی و دەزگای نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە تاوانی تیرۆر دادگایی بکات.
ماسیۆ براندەرز، گوتەبێژی حکوومەتی بەلجیکا رایگەیاند دادگای بەلجیکا بە ئازادی بڕیار دەردەکات و حکوومەت دەست لەکارەکای وەرنادات، بەڵام هێشتا پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وڵاتەکەی دایە.
ئەمڕۆ شەممە 9-3-2019، حامی ئاکسۆی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیاندووە وڵاتەکەی بڕیاری دادگای بەلجیکا رەت دەکاتەوە و ئەو بڕیارە قبوڵکراو نییە.
حامی ئاکسۆی هەروەها رایگەیاندووە کە ئەو بڕیارەی دادگای بەلجیکی رێگا بۆ کارکردنی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکاتەوە و بڕیارەکە لەلایەن ئەو رێکخراوانە دەقۆسترێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment