سەفین دزەیی: وەجبەی یەکەمی بەشە بودجەی هەرێم لە بەغداوە گەیشت/ پێش نەورۆز بە بێ پاشەکەوت مووچە دابەش دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ”522 ملیار دینارەكەی بەغدا گەیشتووەتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە پێش جەژنی نەورۆز بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بكرێت”.

کوردپرێس:

سەفین دزەیی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی بەشداری­كردنی لە گەشتێكی هەواڵەكانی كەناڵی ڕووداو لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی حكوومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان ناردوویەتی وتی: “بەغدا 522 ملیار دینارەكەی ڕەوانەی كوردستان كرووە و دەبێت دوێنێ گەیشتبێتە هەرێم، لەسەر ئەو بنەمایەش ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ بووە و لە چەند ڕۆژی داهاتووش دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكات”.

سەفین دزەیی دەشڵێت: “هەرچەندە چەند ڕۆژێك پشووە، بەڵام وەزارەتی دارایی كاری خۆیان دەكەن تاوەكوو پێش نەورۆز مووچە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبكەن”.

لەبارەی بڕیارەكەی حكوومەت بۆ هەڵگرتنی پاشكەوتی مووچە قسەی كرد و ڕایگەیاند: ”بڕیاری پاشكەوتی مووچە بڕیارێكی زۆر سەخت بوو، بەڵام پێشتر بەڵێنمان بە هاونیشتمانییانی هەرێمی كوردستان دابوو، هەر كاتێك دۆخی داراییی كوردستان باش بوو پاشەكەوتەكە هەڵدەگرین و ئەمڕۆش ئەو بڕیارەمان دا.

ڕۆژی (هەینی 8-3-2019) لەدوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەت كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دا و لەبارەی هەڵگرتنی پاشەكەوتی مووچە بڕیاری دا و ڕایگەیاند، لەم مانگەوە پاشكەوتی مووچە هەڵدەگیرێ.

News Code 52430

Your Comment

You are replying to: .
captcha