کوردپرێس:
خلوسى ئاكار وه‌زيرى به‌رگریى توركيا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: له‌وانه‌يه هێزه‌كانيان له ناوچه‌ى ئارامى باكوورى سووريا رووبه‌ڕووى هێرش ببنه‌وه لە بەر ئەوەی ئەورووپییەکان ناوچەی ئارامی سووریایان پێناپارێزرێت.
ئاكار باسى له‌وه‌شكرد، توركيا ده‌يه‌وێت ناوچه‌ى ئارام له باكوورى سووريا به قووڵیى 30 تا 40 كيلۆمه‌تر و به درێژى 440 كيلۆمه‌تر و تا سنوورى عێراق له رۆژهه‌ڵاتى فورات دابمه‌زرێت. به‌مه‌ش ناوچهيێک به رووبه‌رى 13 هه‌زار كيلۆمه‌ترى چوارگۆشه درووست ده‌بێت و ناتوانرێت به چه‌ند سه‌د سه‌ربازێك بپارێزرێت.
ناوبراو روونيشي كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوچه‌يه، وه‌ك ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت بكه‌وێته ژێر چاودێریى ئه‌وروپاييه‌كان، ئه‌وا هێزه‌كانيان له‌و ناوچه‌يه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى و هێرش ده‌بنه‌وه.
وه‌زيرى به‌رگرىی توركيا گوتيشى: ئێمه ده‌توانين به ته‌نيا ئاسايشى ناوچه‌ى ئارام دابين بكه‌ين.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
Your Comment