بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد کە وشک کردنی سەرچاوە داراییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستکەوتێکی سەربازیی گەورەیە، هەروەها لە ئێستادا بە هەزاران چەکداری داعش لە دواین مۆڵگەیان، خۆیان رادەستی شەڕڤانانی هەسەدە کردوە.
ناوبراو وتیشی: خۆ رادەست کردنی چەکدارانی داعش بە مانای کۆتایی هاتنی ئەو رێکخراوە نییە، چوونکە بەشێکی زۆری ئەو چەکدارانە لەپێناو پاراستنی خێزانەکانیان خۆیان رادەست کردووە.
ئەو ژەنەڕاڵە ئەمەریکییە رەتی کردەوە کە جەنگی دژ بە داعش کۆتایی هاتبێت و وتی شەڕی داعش زۆری ماوە تەواو بێت، روونیشی کردەوە کە سەرباری کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا، بەڵام ژمارەیێک سەرباز لەو وڵاتە دەمێننەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment