بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بڵاوی کردەوە: ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە فەرمانێکدا ئایەتوڵلا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی-ی بە سەرۆکایەتی دەزگای داد هەڵبژارد.
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئەو فەرمانەدا بە جەخت لە سەر گۆڕانکاری لە دەزگای داد و دەستپێکی بەهێزی سەردەمێکی نوێ کە شیاوی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش بێت ڕایگەیاند: ئایەتوڵڵا ڕەئیسی بەبۆنەی فەقێتی، زانست، ئەزموون، تەندورستی، ئەمانەت و کارامەیی لە قۆناغە جیاوازەکان و پێشینەی دوور و درێژی لە دەزگای داد و ئاشنایی تەواو لە گەڵ تەواوی لایەنەکان، وەکوو سەرۆکی دەزگای داد هەڵبژێردرا.
لە درێژەی پەیماەکەدا هاتووە: ئەمن بۆ بەدی هاتنی ئەو مەبەستە گرینگە، ئێوەم هەڵبژاردووە کە خاوەن پێشینەی دوور و درێژ لە ئاستی جیاواز لە دەزگای داد و ئاشنا لە گەڵ هەموو لایەنەکانن و لە لایێکی ترەوە لە پاڵ فەقێتی خوێندنی مافی و زانست و ئەزموونی گرنگتان لە ئەم بوارە هەیە، و تەندروستی و ئەمانەت و کارامەیی خۆتانیان لە بوارە جیاوازەکانی خزمەت نیشان داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment