به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێڤینگ هرورى ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له لێدوانێکدا به "هاووڵاتى" ڕاگه‌یاند: پێش جه‌ژنى نه‌ورۆز سه‌رۆکى هه‌رێم له په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت و پێکهێنانى حکوومه‌ت ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستى مانگى نیسانی 2019 که ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندى به ڕێککه‌وتنى پارتى و یه‌کێتییه‌وه ده‌بێت.
ئه‌ندامه‌که‌ی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: "یه‌کى ئازار کۆبوونه‌وه‌ى ئاساییی په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ست به کاره‌کانى خۆى ده‌کات و دواى پێکهێنانى لیژنه‌ى یاساییى په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته‌کانى سه‌رۆکى هه‌رێم که دابه‌ش کرابوو بۆ سه‌رۆکایه‌تیى حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه."
ڕێڤینگ هرورى جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه: لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى کوردستان پرۆژه‌یاسایێک ئاماده ده‌کات بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێم تا سه‌رۆکى هه‌رێم له ناو په‌رله‌مان هه‌ڵببژێردرێت و ده‌سه‌ڵاته‌کانى وه‌ک خۆى ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌وله‌وییه‌تى پارتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێمه که نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى کاندید کراوه بۆ ئه‌و پۆسته که له پێش جه‌ژنى نه‌ورۆز له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
بڕیاره پێش نه‌ورۆز نیچیرڤان بارزانی وه‌کوو سه‌رۆکى هه‌رێم له ناو په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت و ئه‌ویش مه‌سروور بارزانی -که کاندیدى پارتییه بۆ سه‌رۆکی حکوومه‌ت- ڕاسپێرێت بۆ پێکهێنانى کابینه‌ی نوێ له ماوه‌ى 30 ڕۆژدا و دواتر له په‌رله‌مان متمانه‌ى پێبدرێت.
ڕێڤینگ هرورى له کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه: «ئینشائه‌ڵڵا له ناوه‌ڕاستى مانگى نیساندا حکوومه‌ت متمانه‌ى پێ ده‌درێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه«.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment