بەشی کرماشان- شاندێکی هەرێمی کوردستان کە نوێنەری وەزارەتی دارایی و سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان و چەند بەرپرسێکی ئیداریی گەرمیانی تێدابوو، لەگەڵ شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتیی قایمقامی سەرپێڵی زەهاو و بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان کۆبوونەوە.
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە یاوەریی شاندێکی ئابووری گەیشتە هەرێمی کوردستان و جێگری پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لێکرد.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوانیان حكوومەتی هەرێمی كوردستان 10 زیندانیی ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكاتەوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەروازەی حاجی ئۆمەران داوا لە هاوڵاتیان دەكات بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆر و خراپیی كەشوهەوا لە سنوورەكەیان، ئەگەر بۆ كارێ زۆر پێویست نەبێت، جارێ سەردانی دەروازەكەیان نەكەن بەمەبەستی گەشتكردن بۆ ئێران.