نوێنەرێکی پێشووی هەدەپە: هەرگیز دانامێنین چوونکە پەکەکە لە پشتمانە/ کوردستان هەر بووە و دەشمێنێت

بەشی تورکیا- نادر یێڵدریم نوێنەری پێشووی شاری وان لە پەرلەمانی تورکیا قسەیێکی سەیری کردووە و لە تویتێکدا نووسیویەتی: هەرگیز دانامێنین چوونکە پەکەکە لە پشتمانە و کوردستان هەر بووە و دەشمێنێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی ڕابردوو دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی توندڕەوی بزاڤی نەتەوەپەرەستی تورکیا لە لێدوانێکدا وتبووی لە مێژووی تورکیادا هەرگیز ناوچەیێک بە ناوی کوردستان بوونی نەبووە و ناشبێت. ئەوەش وەکوو کادانەوە بەرانبەر بە وتەکانی سەزای تەمەڵی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە وتبووی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا لە ناوچە کوردستانییەکان سەرکەوتوو دەبین.

نادر یێڵدرم نوێنەری پێشووی پەرلەمانی تورکیا لە پشکی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر وەڵامی ئەو لێدوانەی دەوڵەت باخچەلیی داوەتەوە و لە پەیامێکی سەیردا وتوویەتی هەرگیز دانەماوین لەبەر ئەوەی پەکەکە لە پشتمان بووە. پەکە هەرگیز نافەوتێت. پەکە زۆر فاشیستی بینیوە و ئەوان نەماون بەڵام پەکەکە دەمێنێت و با ئەوەش بزانن کە کوردستان هەر بووە و دەشمێنێت.

ئەو نوێنەرەی پێشووی هەدەپە هەڕەشەشی کردووە و وتوویەتی: "پەکەکە زۆر فاشیستی بینیوە. چاوەڕێ بکەن. کاتی ئەوە دێت کۆتایی بە ئێوەش بهێنێت. هەموو ئێوەش بە سەرۆکەکانتانەوە ڕوو لە نەمانن. بێخەم بن بەم زووانە کاتی ئەوە دێت چنگی ئێمە بە گەرووی ئێوەی فاشیستیشدا ڕۆبچێت. بە سایی سەر ڕەفتارەکەی ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلییەوە زۆر ناخایەنێت کە خاکێک بە ناوی تورکیا نامێنێت. کوردستان هەر بووە و دەشمێنێت. بژی کوردستان."

شیاوی ئاماژەیە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو پەیامە دەستبەجێ داواکاری جمهووریی تورکیا دەستی بە کار کرد و پاش تۆمار کردنی دۆسیەی تاوان، بە تاوانی "پڕۆپاگەندە کردن بۆ گرووپی تیرۆریستی" و "هاندانی هاووڵاتییان بۆ دژایەتی کردن" حوکمی دەستبەسەرکردنی نادر یێڵدرمی دەرکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51907

Your Comment

You are replying to: .
captcha