به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) 4ی ئه‌یپڕێڵی 1949 له گوندی ئۆمرلی له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا له‌دایک بوو و خاتوو ئێلیزا مارکووس نووسه‌ری کتێبی "خوێن و باوه‌ڕ: په‌که‌که و شه‌ڕ بۆ سه‌ربه‌خۆیی" له‌باره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانه‌وه ده‌ڵێت: دوو ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیا عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی له کێنیا ده‌ستگیر کرد و ئێستاکه‌ش کاریگه‌رییێکی زۆری له‌سه‌ر بزاڤه کوردییه‌کان له تورکیا و سووریا هه‌یه.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی وێنه‌یێک که خه‌ڵک له عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له مێشکیاندا هه‌یه ده‌نووسێت: وێنه‌یێکی ئاسایی که خه‌ڵک له ئۆجه‌لان هه‌یانه ده‌موچاوێکی خڕ و سمێلێکی ڕه‌شه به‌ڵام ئیبراهیم بیلمه‌ز پارێزه‌رێکی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان که له‌گه‌ڵ هاوکارانیدا نزیک به هه‌زار جار داوای بینینی سه‌رۆکی په‌که‌که‌یان کردوووه به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون ده‌ڵێت: "ئۆجه‌لان پیر بوووه و مووی سه‌ر و سمێلی سپی بوووه. بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه که ئۆجه‌لان له گۆشه‌گیریدایه هه‌ر بۆیه ئاسایییه که ئێستا پیر بووبێت."
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه به ده‌ستپێکی چالاکییه سیاسییه‌کانی ئۆجه‌لان و زیندانی‌کرانی ناوبراو بۆ یه‌که‌مین جار له ساڵی 1972 ده‌کات و ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تادا ئۆجه‌لان سه‌رکردایه‌تیی بزاڤێکی کوردی کرد له‌سه‌ر میحوه‌ری مارکسیستی که بۆ سه‌ربه‌خۆییی کوردی تورکیا خه‌باتی ده‌کرد. ناوبراو به هاوڕێیه‌تی هاوبیرانی له ساڵی 1978 پارتی کرێکارانی کوردستانی بنیات نا به‌ڵام چه‌ند ساڵ دواتر ناچار بوو تورکیا به‌جێبهێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بنکه سه‌ره‌تایییه‌کانی په‌که‌که دابمه‌زرێنێت."
فرانس پرێس له درێژه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌شداری‌کردنی لایه‌نێک به سه‌رکردایه‌تیی ئۆجه‌لان بۆ شه‌ڕی سه‌ربازی به مه‌به‌ستی جیابوونه‌وه له خاکی تورکیا بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی که تورکیا ئۆجه‌لان به کێشه‌ی سه‌ره‌کی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته وه‌سف بکات و به هه‌موو تواناوه به‌دواداچوون بۆ ناوبراو و په‌که‌که بکات تاکوو ئه‌وه‌ی 15ی فێبریوێری 1999/ 26ی ڕێبه‌ندانی 1377 داموده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌و وڵاته ئۆجه‌لانیان له وڵاتی کێنیا ده‌ستگیر و دواتر به مه‌رگ مه‌حکووم کرا به‌ڵام پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان له تورکیا له ساڵی 2002 سزاکه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕا.
هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌شداریی په‌که‌که له شه‌ڕی چه‌کدارانه تورکیای تاکوو شه‌ڕی ناوخۆیی له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته به‌ره‌وپێشه‌وه برد هه‌ر بۆیه نه‌ک هه‌ر ئه‌نقه‌ره به‌ڵکوو یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریکاش په‌که‌که‌یان له لیستی تیرۆر دانا.
فرانس پرێس له درێژه‌دا ده‌نووسێت: یه‌که‌مین جار ئۆجه‌لان له ساڵی 1993 به شێوه‌ی تاکلایه‌نه داوای ئاگربه‌ستی کرد و له ساڵی 1995 و 1998یش ئه‌و کاره‌ی کرد و خوازیاری ئه‌نجامدانی ڕێککه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره بوو به‌ڵام به‌رپرسانی تورکیا داواکه‌ی ئۆجه‌لانیان بۆ دانووستان ڕه‌ت کرده‌وه.
ئه‌و هه‌واڵده‌رییه ئاماژه به کارتێکه‌ریی ئۆجه‌لان له‌سه‌ر لایه‌نه کوردییه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌کات و زیاتر ده‌نووسێت: ئێستاکه وێنه‌ی ناوبراو به شێوه‌یێکی به‌رفراوان له ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا ده‌بینرێت. ئه‌و وێنانه له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا (YPG) ده‌بینرێت به‌و بۆنه‌وه تورکیا ئه‌و گرووپه‌ش به گرووپێکی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌م ده‌دات و به شوێنکه‌وتووی په‌که‌که وه‌سفی ده‌کات.
فرانس پرس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که تورکیا ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لان به مانای بڕینی سه‌ری په‌که‌که ده‌زانێت به‌ڵام ناوبراو له زیندانیش ڕێنوێنییه‌کانی له ڕێگای پارێزه‌ران و په‌رله‌مانتارانی کوردی تورکیاوه ده‌گوازێته‌وه و هێشتاکه لایه‌نه کوردییه‌کان له تورکیا سه‌رپه‌رشتی ده‌کات.
فرانس پرێس ئاماژه به ڕاگه‌یاندنی دووباره‌ی ئاگربه‌ست له ساڵی 2013 و دانووستانی ناسه‌رکه‌وتوووانه‌ی نێوان په‌که‌که و ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌کات و له ئه‌نجامدا ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆکه پێناچێت که چانسێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی سیاسیی بابه‌تی کورد و ئه‌و شه‌ڕه بێت که قوربانی بوونی زیاتر له 40 هه‌زار که‌س له تورکیای به‌دواوه بوووه."
حه‌مید بۆزئه‌رسه‌لان له قوتابخانه‌ی توێژینه‌وه‌ی پێشکه‌وتووی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی له پارس پێی وایه هێشتاکه زۆربه‌ی کورده‌کان هیوایان به ئۆجه‌لان هه‌یه و ئه‌گه‌ر دانووستانی ئاشتیی نێوان په‌که‌که و تورکیا ده‌ست پێبکرێته‌وه ئۆجه‌لان ده‌ورێکی سه‌ره‌کی ده‌بێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕه‌نسا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment