به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قومرییه محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی مه‌رجه‌کانی حزبه‌که‌ی بۆ به‌شداری کردن له حکوومه‌تی نوێی هه‌رێمدا ئاشکرا کرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پشکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له دوو وه‌زاره‌ت که‌متر بێت نایانه‌وێت و به‌شداری له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تدا ناکه‌ن.
قومرییه محه‌مه‌د چۆنییه‌تیی پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی ئاشکرا کرد و وتی: به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌وان بۆ سووک کردنی باری سه‌رشانی حکوومه‌ت وه‌زاره‌ته‌کانی کابینه‌ی نوێ که‌م ده‌کرێنه‌وه و ئه‌و کاته‌ش ئه‌وان به‌پێی ئه‌و وه‌زاره‌تانه مامه‌ڵه ده‌که‌ن و دوو وه‌زاره‌ت یان زیاتریشیان ده‌وێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: به‌هۆی ڕێکكه‌وتنی نێوان پارتی و یهكێتیییهوه حساب بۆ لایهنهكانیتر ناكرێت.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ حزبه‌کاندا وتی: "كۆمه‌ڵ نایه‌وێت گرژی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک هه‌بێت و ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبه‌كان ئاسایی بێت."
قومرییه محه‌مه‌د له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵ و پارتی ئاماژه‌ی به‌وه دا که كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 12ی شوباتی 2019ی پارتی و كۆمه‌ڵ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بوووه و پێویستیان به‌وه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی كاری هاوبه‌ش بكه‌ن.
ئه‌ندامه‌که‌ی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵ ڕه‌خنه‌ی له خواسته‌کانی یه‌کێتی گرت له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تدا و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که یه‌كێتی زیاتر له كورسییه بهدهستهاتوووهكانی داوای پۆست ده‌كات به‌ڵام كۆمه‌ڵ به گوێره‌ی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی ناتوانێت داوای پۆست بكات.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه پاشکۆی هیچ لایه‌نێک نین و چاوه‌ڕوانی که‌سیش ناکه‌ن بۆ بڕیاردان.
هاوکات ڕۆژی سێشه‌ممه (12ی شوباتی 2019) ڕێبوار محه‌مه‌د وته‌بێژى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له کۆنفرانسێکى ڕۆژنامه‌نوسیدا له‌گه‌ڵ مه‌حموود محه‌مه‌د وته‌بێژی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کرد که فراکسیۆنه‌که‌یان به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ى 18ى مانگى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌کات و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتیدا باش بوووه و ده‌خوازن ببێته ده‌سپێکێک بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییێکی باشیان له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment