هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری هەڵوەشایەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی "هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری" په‌سه‌ند کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕزگار محێدین جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ (12ى شوباتى 2019) بڵاوی کردوووه‌ته‌وه‌ ڕایگه‌یاندوووه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریی په‌سه‌ند كرد له‌سه‌ر داوایێک كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و حزبه‌وه‌ پێشكه‌ش كرابوو".

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه‌ که‌ به‌ گوێره‌ی ماده‌ی 31ی یاسای حزب و ڕێكخراوه‌ سیاسییه‌كانی ژماره‌ 36ی ساڵی 2015 ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی په‌سه‌ند كردوووه‌.

له‌ ماوه‌کانى ڕابردوودا و به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری که‌ له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه‌ دامه‌زرێنرابوو حزبێكی نوێیان به ‌ناوی (هاوپه‌یمانی نیشتیمانی) دروست کرد و ئارام قادریش به‌ سه‌رۆكی حزبه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51867

Your Comment

You are replying to: .
captcha