شۆن ڕایان: شه‌ڕڤانان به‌ هێواشى له‌ دوامۆڵگه‌کانى داعش نزیک ده‌بنه‌وه‌

به‌شی جیهان- وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: شه‌ڕڤانان به‌ "هێواشى و ڕێکخراوه‌یى" له‌ دوامۆڵگه‌کانى داعش نزیک ده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆلۆنێل شۆن رایان وته‌بێژى هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش به‌ سه‌رکردایه‌تیى ئه‌مریکا له‌ دوایین په‌یامیدا له‌باره‌ى کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ى دوامۆڵگه‌کانى داعش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ دوژمن به ‌ته‌واوه‌تى گه‌مارۆ دراوه‌ به‌ڵام پارێزگارى له‌ خۆى ده‌کات و چه‌کدارانى ڕێکخراوه‌که‌ هێرشى پێچه‌وانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌ شه‌ڕى کۆڵان به ‌کۆڵاندا زیان بگه‌یه‌نن.

ڕایان ئاماژه‌ى به‌وه‌ کردوووه‌ که‌ ته‌نانه‌ت دواى کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ى شارۆچکه‌ى باغۆز (که‌ دوایین ناوچه‌ى شوێنى نیشته‌جێبوونه‌ له ‌ژێر ده‌ستى چه‌کدارانى داعشدا ماوه‌ و ئه‌وه‌ى دیکه‌ ناوچه‌ى بیابانییه‌) ڕێکار و هه‌وڵه‌کان بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین و پاشماوه‌کانى داعش ده‌گیرێته‌به‌ر.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سووریاى دیموکرات له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا به‌ پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان شه‌ڕى یه‌کلاکردنه‌وه‌ و کۆتایى له‌گه‌ڵ داعش و کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ى ته‌واوى ئه‌و خاکه‌ى ڕاگه‌یاند که‌ له‌ژێر هه‌ژموونى ئه‌و چه‌کدارانه‌دا ماوه‌ له‌سه‌ر سنوورى عێراق.

هاوکات له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌ زه‌مینییه‌کانى شه‌ڕڤانان و گواستنه‌وه‌ى هاووڵاتییانى مه‌ده‌نیی ناوچه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌مترین زیان بکه‌ن، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 11ی شوباتی 2019 هاوپه‌یمانان چه‌ند هێرشێکى ئاسمانییان کردوووه‌ته‌ سه‌ر دوامۆڵگه‌کانى داعش و زیانى قورسیان پێگه‌یاندوون و ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 12ی شوباتی 2019 ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاوى کرده‌وه‌ که‌ نزیکه‌ى 70 مه‌ده‌نى له‌و بۆردومانانه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ به‌ڵام وته‌بێژى هاوپه‌یمانێتییه‌که‌ بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئاماژه‌یێک به‌وه‌ بکات ده‌ڵێت: "هاوپه‌یمانێتى تا بتوانێت به‌رده‌وامیى ده‌دات به‌ بۆردومان کردنى ئامانجه‌کانى داعش".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51859

Your Comment

You are replying to: .
captcha