نوێنه‌ری هاوپه‌یمانیی بنیادنانه‌وه‌: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک زه‌برلێدانه‌ له‌ سه‌پاندنی یاسای فیدڕاڵ له‌و پارێزگایه

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارى عێراق له‌سه‌ر ئیئتیلافى بنیادنانه‌وه‌ ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک زه‌برلێدانه‌ له‌ سه‌پاندنی یاسای فیدڕاڵ له‌و پارێزگایه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌نسوور به‌عیجی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک به‌ مانای زه‌برلێدانه‌ له‌و پڕۆسه‌یه‌ی که‌ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی نایاساییی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی کوردستان له‌ که‌رکووک ئه‌نجامیان دا و هێزه‌کانی عێراق له‌ پارێزگای که‌رکووک جێگیر کران.

به‌عیجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ بڕگه‌كانى ده‌ستوور باس له‌وه ‌ده‌كه‌ن پێویسته‌ که‌رکووک له‌لایه‌ن حكوومه‌تى فیدراڵییه‌وه‌ ئیداره‌ بدرێت دوور له‌ ده‌ستوه‌ردانى هه‌ر حزب و پێكهاته‌یێک و گوتیشی: که‌رکووک عێراقێكى بچووككراوه‌یه‌ كه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌ و تایفه‌كانى تێدایه‌ و به‌شێک نییه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ ئیداره‌دان و سه‌پاندنى ئاسایش له‌و پارێزگایه‌ له ڕێگه‌ى حكوومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه‌ بێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51855

Your Comment

You are replying to: .
captcha