6 زیارەتکاری ئێرانی بە هۆی هێرشی داعشەوە بریندار کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر زیارەتکارانی ئێرانی لە ناوچەی باکووری پێتەختی عێراق بوو بە هۆی بریندار بوونی چەند کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە رووداوێكی هاوشێوەی پێش هێرشەكانی داعش لە 2014، ژمارەیێک چەكداری داعش هێرش دەكەنە سەر پاسێكی گواستنەوەی سەردانیكارانی ئێران لە پارێزگای سەڵاحەدین لە ناوەڕاستی عێراق و بەو هۆیەوە 6 كەس بریندار دەبن.

سەرچاوەیێكی تەناهی لەو بارەوە گوتی، چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردە سەر پاسێكی گواستنەوەی سەردانیكارانی ئێرانی لە باشووری بەلەد لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین كە بەرەو شوێنە پیرۆزەكانی شیعە بە رێگەوە بوون و ئەوانیان گولەباران كرد و بەو هۆیەوەیش 6 لە سەردانیكاران بریندار بوون.

بەم دواییە و هاوكات لەگەڵ بەردەوامیی تەنگژەكانی عێراق لەوانە ململانێی سیاسی و خراپی دۆخی ئابووری و هیتریش، جمۆجۆڵی پاشماوەی چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیێک بە زەقی سەری هەڵداوەتەوە و رۆژانە ئەوان چالاكی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.

ئیدارەی حەشدی شەعبی چەند کاتژمێر پاش ڕووداوەکە بە دەر کردنی بەیاننامەیێک جەختی کردەوە کە زیارەتکاران لە شاری بەلەد هێرشی تیرۆریستی کراوەتە سەریان و ئاماری کۆتایی قوربانیانیش 7 کەسن کە 6 کەسیان ئێرانین.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51611

Your Comment

You are replying to: .
captcha