پڕۆژەی ئەمریکا لەبارەی کەرکووک ھەر لە چوارچێوەی پڕۆژە و بۆچوونی پارتیدایە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ پڕۆژەیێکی ھاوشێوەی کەرکووک بۆ مووسڵ بە گرنگ دەزانێت و دەڵێ، پێویستە کورد بە پێی دەستوور مافی ھەبێت لەو ناوچانە و پێشمەرگە بگەڕێتەوە بۆ مووسڵ و دەوروبەری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژانی ڕابردوو ئەمەریکا پڕۆژەیێکی بۆ ئاسایی کردنەوەی ڕەوشی کەرکووک خستە بەردەم لایەنەکانی شارەکە و بە پێی پڕۆژەکە پێشمەرگە دەگەڕێتەوە کەرکووک و ھەرێمی کوردستان و بەغدا ئیدارەی کەرکووک دەکەن.

عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی چواردەی پارتی لە مووسڵ پڕۆژەیێکی ھاوشێوەی کەرکووکی بۆ ناوچەکانی دیکەی سنووری ماددەی ١٤٠ی دەستووری عێراق بە پێویست دەزانێت و دەڵێت: "پێویستە بۆ مووسڵ و شنگال و شوێنەکانی دیکەی کێشەلەسەر پڕۆژەیێک ھەبێت بۆ ئاسایی کردنەوەی ڕەوشەکە و دەرچوونی ھێزەکانی دژەتیرۆر و حەشدی شەعبی، پاراستنی ئەو ناوچانەش بدرێتە دەست ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە ھاوبەشی".

بەرپرسی لقی چواردە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوەی ئەمەریکا بۆ ئاسایی کردنەوەی ڕەوشی کەرکووک پێشنیازی کردووە لای ئێمە پەسەندە و دەبێ ڕەوشی کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی ئاسایی بکرێنەوە، پێشتریش ھەڵوێستی پارتی دیار بووە و پڕۆژەکەی ئەمەریکاش ھەر لە چوارچێوەی پڕۆژە و بۆچوونی پارتیدایە، چوونکە کوردیش بە پێی دەستووری عێراق مافی ھەیە لە ئیدارەدانی ئەو ناوچانە.

لەبارەی چالاکیی گرووپی داعش لە سنووری نەینەوا، عەلی خەلیل ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "داعش جووڵە و چالاکیی ھەیە، بەڵام ئەوەی ئێستا لە سنوور و ناو سەنتەری شاری مووسڵ ھەیە، وەک خانەقین و کەرکووک نییە، چوونکە ھێزی زۆری ئەمنی لە ناو شاری مووسڵ ھەیە، بەڵام لە ھەندێ ناوچەی سنووری، داعش نەک هەر ھەیە، بەڵکوو کۆبوونەوەش ئەنجام دەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51507

Your Comment

You are replying to: .
captcha