کوردپرێس:
ئارام باڵاتی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە تۆپباران کرانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بەردەوامە و دەوڵەتی ناوەند بەرپرسیارە لەو تۆپبارانانە.
ناوبراو تیشکی خستە سەر زەروورەتی دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا لەلایەن دەوڵەتی فیدراڵی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
باڵاتی جەختیشی کردەوە ئێستا هاووڵاتییانی کورد باجی تۆپبارانەکانی تورکیا دەدەن و هەردوو لایەنی پەکەکەش و سوپای تورکیاش بەرپرسیارن لەو زیانانەی بە هاووڵاتییانی هەرێم دەگات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment