نازم دەباغ: كوردانی زیندانیكراو داوای گەڕانەوە بۆ هەرێم ناكەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە لەكۆتاییی مانگی داهاتوودا ژمارەیێک زیندانیكراوی ئێرانی كە لە هەرێمی كوردستان حوكم دراون رادەستی ئێران بكرێن و نوێنەری حكوومەتی هەرێمیش لەو وڵاتە دەڵێت: تائێستا هیچ زیندانییێكی خەڵكی كوردستان داواكاریی لەبارەی تەواوكردنی حوكمەكەی لە هەرێم نەكردووە.

کوردپرێس:

نازم دەباغ نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە كۆماری ئیسلامی ئێران بەSNNی راگەیاند: بڕیارە 22ی 2ی2019 ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەنێوان هەرێم ووڵاتی ئێران ئەنجام بدرێت.

نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە ئێران روونیشی كردەوە،"ئاڵوگۆڕەكە بەشێوەیێكە ئەو زیندانیانەی خەڵكی ئێرانن و لەهەرێم زیندانی كراون، هەرێم ئەو زیندانیانە دەنێرتەوە بۆ گرتووخانەكانی ئێران تاوەكوو لە وڵاتی خۆیان ماوەی حوكمەكەیان تەواو بكەن، بەڵام تائێستا هیچ زیندانییێكی خەڵكی كوردستان كە لە ئێران زیندانی كرابێت داواكاریی لەبارەی تەواوكردنی حوكمەكەی لە هەرێم نەكردووە، واتە لە ئێستادا تەنها زیندانیانی ئێران لە هەرێمەوە دەنێردرێنەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51448

Your Comment

You are replying to: .
captcha