به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی (زه ناشیۆناڵ)ی ئیماراتی بابه‌تێکی له‌سه‌ر پرسی کورد بڵاو کردوووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "پرسی کورد ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به سوریا و تورکیاوه به‌ڵکوو پێویسته پرسێکی جیهانی بێت و جیهان قه‌رزارباری ئه‌وانه‌ن که گیانی خۆیان کرد به قوربانی به‌ده‌ستهێنانی ژیانێکی ئارامتر".
ڕۆژنامه‌که باسی له‌وه کردوووه: "پێویسته جیهان هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (که شه‌ڕڤانانی کورد سه‌رکردایه‌تی ده‌که‌ن) بپارێزن که له دژی ڕێکخراوی داعش له سووریا جه‌نگاون و ئه‌و هێزه له مانگی ئه‌یلوولی ڕابردوووه‌وه 600 شه‌هیدیان داوه".
ئه‌وه‌ش هاتوووه: "نابێت شه‌ڕڤانان بکرێنه قوربانی گفتوگۆ و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه‌کانی وڵاتانی به‌شدار له قه‌یرانی سووریا و جگه له‌وه‌ش شه‌ڕڤانان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌وڵی یاری کردن به چارهنووسیشیانهوه بدرێت".
له به‌شێکی دیکه‌ی بابه‌ته‌که‌دا ئه‌و ڕۆژنامه ئیماراتییه نووسیویه‌تی: "تورکیا ته‌ماعی زۆری له باکووری سووریا هه‌یه و ده‌یه‌وێت دیموگرافیای ئه‌و ناوچه‌یه بگۆڕێت و ئه‌گه‌ر بێت و ناوچه‌ی ئارام دروست بکرێت ئه‌وا باکووری سووریا دوور ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا".
له کۆتاییشدا ئاماژه به‌وه کراوه: "کشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سووریا و به‌جێهشتنی شه‌ڕڤانان ده‌بێته هۆی پاشه‌کشه‌ی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریکا له جیهان و ئه‌وه‌ش وا ده‌کات ڕووسیا ڕۆڵی له‌گه‌ڵ کورده‌کان هه‌بێت بۆیه کورده‌کان دوای ئه‌وه‌ی به ئازایه‌تی دژی داعش جه‌نگان، پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ره‌تنی پاراستنیان بکات."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment