به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 26ی کانوونی دووهه‌می 2019 وه‌فدێکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات به سه‌رۆکایه‌تیی ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نه‌که گه‌یشتنه واشنتۆن بۆ گه‌یاندنی دید و تێڕوانینه‌کانی سووریا و له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌شیاندا له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا کردوووه.
به‌سام ئیسحاق نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات له واشنتۆن ڕایگه‌یاند: سه‌ردانه‌که بۆ گفتوگۆکردنه له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه به پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی کشانه‌وه‌ته‌وه و ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان تایبه‌ته به گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له نێوان مه‌سه‌ده و ئه‌مه‌ریکییه‌کان سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا و بڕیاره ژماره‌یێک کۆبوونه‌وه‌ی دیکه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیران ئه‌نجام بده‌ن.
نوێنه‌ره‌که‌ی مه‌سه‌ده رایگه‌یاندوووه: وه‌فده‌که‌یان ده‌یه‌وێت وێنه‌یێکی ڕوونی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی سووریا بگه‌یێننه ئه‌مه‌ریکییه‌کان و ئه‌و پرسانه‌ی که بوونه‌ته مایه‌ی دوودڵی به تایبه‌تی پرسی ناوچه‌ی ئارام و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
به‌سام ئیسحاق ئاشکرای کردوووه: زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پیران ناڕازی و دژی کشانه‌وه‌ی پێشوه‌ختی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکان له خاکی سووریا.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment