نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پرسی پێکهێنانى کابینه‌ى نوێی حکوومه‌تى هه‌رێم و پرۆسه‌ى سیاسیی عێراق، نێرده‌ى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ عێراق سه‌ردانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ (27/1/2019) جین هینسین پلاسگارت نێرده‌ى تایبه‌تى سکرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له ‌عێراق و ریکاردۆ رۆدریگر به‌رپرسی ئۆفیسى یۆنامى له ‌هه‌رێمى کوردستان و وه‌فدێکى یاوه‌رى سه‌ردانى مه‌کۆى سه‌ره‌کى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیان کرد و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم سکرتێرى کاروبارى ژووره‌کانى بزووتنه‌وه‌ى گۆران و ڕێکخه‌ر و ئه‌ندامانى ژوورى په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌کانه‌وه‌ پێشوازیان لێکرا.

له ‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر پرسی پێکهێنانى کابینه‌ى نوێی حکوومه‌ت و نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان نیگه‌رانیى خۆی نیشان دا له ‌دواکه‌وتنى پێکهێنانى کابینه‌ى نوێی حکوومه‌ت و ڕای‌گه‌یاند: ده‌نگده‌ران بۆیه‌ ده‌نگیان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى حکوومه‌تێکى نوێ نوێنه‌رایه‌تى ئه‌وان بکات و داوای کرد په‌له‌ بکرێت له‌ پێکهێنانى حکوومه‌ت.

له ‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدى گۆڕان بۆچوونى خۆیان له‌وباره‌یه‌وه‌ خسته‌ڕوو و ڕایان‌گه‌یاند که‌ بزووتنه‌وه‌که‌ پشتیوانى له‌ دروست بوونى حکوومه‌تێکى به‌هێزى خزمه‌تگوزار ده‌کات که‌ کار بۆ باش کردنى ژیانى هاووڵاتییان بکات.

سه‌رچاوه‌: سبه‌ی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51423

Your Comment

You are replying to: .
captcha