هه‌ولێر و به‌غدا بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێران له‌ ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریكادان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران دەڵێت هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر ئێران، له‌ ژێر گوشاری ئه‌مه‌ریكادان.

کوردپرێس:

نازم دەباغ، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئێران، به‌ وێبسایتی یۆرۆنیوزی راگه‌یاندووه‌، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ژێر گوشاردایە بۆ چوونە ناو بازنەی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران.

نازم دەباغ گوتیشی: "بەغدا و هەرێمی كوردستان نابێ بڕوایان بە ئەمریکا هەبێت و دەبێ هەڵکەوتەی جوگرافیی وڵاتەکەی خۆیان لەگەڵ ئێراندا لە بەرچاو بگرن".

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر ئێران رەت دەکاتەوە و دەڵێت: "رێگە بە ئەمه‌ریکا نادرێت خاکی عێراق بۆ هێرشكردنه‌ سەر هیچ وڵاتێک بەکار بهێنێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 51216

Your Comment

You are replying to: .
captcha