بارزانی لە دیدراەکانی ئەم دواییەیدا باسی قەیرانی سووریای نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو ڕاپۆرتانە ڕەت دەکاتەوە کە باس لە گفتوگۆی مەسعوود بارزانی و وەزیرانی دەرەوی چەند وڵاتێک دەکەن لەبارەی قەیرانی سووریا و پرسی کوردەکانی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماجد شەنگالی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا ڕایگەیاند: هەموو گفتوگۆکان لەم دیدارانەدا کە مەسعوود بارزانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئێران و فەڕانسا ئەنجامی داوە لەبارەی تۆکمە کردنی پێوەندیی نێوان بەغدا و هەولێر و تەواو کردنی کابینەی نوێی عێراق بووە.

شەنگالی زیادی کرد گفتوگۆکان لەبارەی قەیرانی سووریا و پاشەکشێی هێزە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە پێوەندیی بە بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵیەوە هەیە و بارزانی لەو بارەوە گفتوگۆی نەکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 51210

Your Comment

You are replying to: .
captcha